ههواڵ
هێزەکانی ئاسایش دوو جادووکەر دەستگیر دەکەن
زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان دوو کەسیان بەتۆمەتی فریودان و ئەنجامدانی سحر و نوشتە و جادوو دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش-سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش لەدوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوونی ورد لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندابوو لەڕێگەی (سحر و نوشتە و جادوو) هاووڵاتییان فریوبدەن و “ببنە هۆکارێک بۆ تێکدانی خێزان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان”.
باسی لەوەش کردووە، “لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێمۆڵەت و چەندین کەرەستە و پارچە جلوبەرگ، کە بۆ مەبەستی نوشتەکردن بەکارهێنرابوون”.
ئاسایش دەڵێ، ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی ٢٤٠ لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.