هه‌واڵ

پەیامێک لە حکوومەتی هەرێمەوە لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە

زێدپرێس

 

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەپێچەوانەی ڕێککەوتنەکان، جارێکی دیکە ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە دواخرا و دەشڵێ، ئەگەر دۆخەکە هەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، حکوومەتی هەرێم بێدەنگ نابێت.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم، پەیامێکی لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری ئەم مانگە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ڕاگەیاند.

 

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

 

‎بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەوباسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت.

ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و ڕۆژی سێشەم، حکوومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی.

‎لە ماوەی ڕابردوو  نیەتی ڕوونی حکوومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێدەنگ بین.

پێشەوا هەورامانی

‎گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...