هه‌واڵ

کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت ٣٨٪ی تێپەڕکردووە

زێدپرێس

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت ٣٨٪ی تێپەڕ کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە سەرتاسەری عێراق ٣٨٪ی تێپەڕ کردووە و پڕۆسەکەیش تا ئێستا بەردەوامە.

بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، زۆرترین ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە، کە دەگاتە ٥٣٪ و لە پارێزگای موسەننایش ڕێژەی بەشداری ٤٩٪ی تێپەڕ کردووە.

لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە.

 

لە خوارەوە ڕێژەی بەشداریکردن لە چەند پارێزگایەک تا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، پاڵپشت بە ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆن هاتووە:

ڕێژەی دەنگدان لە سلێمانی 53%

ڕێژەی دەنگدان لە كەركووك 39%

ڕێژەی دەنگدان لە هەولێر %46

ڕێژەی دەنگدان لە دهۆك 37%

ڕێژەی دەنگدان لە موسەننا 49%

ڕێژەی دەنگدان لە بابل 48%

ڕێژەی دەنگدان لە میسان 29%

ڕێژەی دەنگدان لە كەربەلا 41%

ڕێژەی دەنگدان لە نەجەف 38%

ڕێژەی دەنگدان لە زیقار 46%

ڕێژەی دەنگدان لە نەینەوا 43%

ڕێژەی دەنگدان لە ئەنبار 41%

 

زیاتر لە یەک ملیۆن و دوو هەزار و ٣٩٣ دەنگدەری تایبەت کە ئەندامانی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان، ئاوارەکان و کارمەندانی کۆمیسیۆن دەگرێتەوە، بەشداری لە هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، لەکۆی ١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٧٨٨ دەنگدەرى عێراق و بەو جۆرەیش دەنگدەرانی تایبەت ڕێژەی ٦.٢٪ لەکۆی گشتی دەنگدەرانی عێراق پێکدێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button