ههواڵ
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون درێژ کرایەوە
زێدپرێس
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کرایەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، تا ١ی شوباتی ٢٠٢٤ درێژکراوەتەوە، ئەوەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکوو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبووە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.
لە ٨ی ئابی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ڕێوڕەسمێکدا پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ڕاگەیاند، کە زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا درووستکراون، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.