هه‌واڵ

دەست بەسەر زیاتر لە ١٠ ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا گیراوە

زێپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای دەکات، لەماوەی ئەمساڵدا دەستیان بەسەر نزیکەی یەک تۆن و نیو حەبی کەپتاگۆن گرتووە، کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دانە حەب دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند، کە لەگەڵ دەستگیرکردنیدا، لە شەوی ٢٩/٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، توانراوە دەست بەسەر بڕی ١٣٦ کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە کەپتاگۆن بگیرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دواتر لە چالاکییەکی دیکەدا، دەست بەسەر بڕی ٧٦ کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆندا گیراوە.

وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕوونیکردووەتەوە، دوای دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر، کە پێشتر لە ٢٥ی کانوونی یەکەم دەستگیرکردنەکەی ڕاگەیەندرا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانراوە بڕی ١٠٠ کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لە پارێزگای زیقاڕ دەستی بەسەردا بگیرێت و لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ هەمان تۆمەتبار توانراوە بڕی ٧٦ کیلۆگرام لە هەمان ماددە دەستی بەسەردا بگیرێت و کە کۆی گشتی ماددە دەستبەسەرداگیراوەکە بووەتە ١٧٦ کیلۆگرام.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کردووە، لەماوەی ئەمساڵدا بڕێکی زۆر لە حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەردا بگیرێت، کە نزیکەی یەک تۆن و نیو دەبێت و ئەوەش دەکاتە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دەنکە حەبی کەپتاگۆن.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، “بەکارهێنانی ئەم حەبە لەلایەن ئاڵوودەبووانەوە لەهەرێمی کوردستان زۆر کەم و سنوورداربووە” و زیاتر دەڵێ، “دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زۆرە و لەماوەی یەک ساڵدا بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە هەوڵی جددی هەبووە بۆ ئەوەی کە لە هەرێمیش کەسانێک فێری بازرگانی و بەکارهێنانی ئەم جۆرە حەبە مەترسیدارە بکرێن”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...