ژینگه‌شرۆڤه‌

کەشوهەوای جیهان و یەکسانی کۆمەڵایەتی

پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان تێکچوونی کەشوهەوای جیهان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر بارودۆخی ژینگەیی، نوێنەرایەتی ئاستەنگێکی گەورە دەکات بۆ کۆمەڵگە و وڵاتە بێدەسەڵاتەکان، بەتایبەتی چینە هەژارەکان. لە کاتێکدا جیهان لەگەڵ ئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا ناڵە ناڵیەتی، بۆ ئەم دۆخە چ وەکوو چالاکێکی سیاسی یان ژینگەیی زۆر گرنگە لە ئەنجامە کۆمەڵایەتییە قووڵەکان بۆ هەژاران و پەیوەندییە سروشتییەکان بە پرسەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێبگەین.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

چینە هەژارەکان؛ کە زۆر گرووپی کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە لەوانە جووتیارە وەرزێرەکان و شوانکاری پشتبەستوو بە لەوەرگا سروشتییەکان و کرێکارە کشتوکاڵییەکان بە شێوەیەکی نایەکسان کاریگەری ڕاستەقینەی سەختی تێکچوونی ژینگەیان لەسەرە، کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا دروست دەبێت. زیادبوونی ئاستی و توندی کارەساتە سروشتییەکان لە ناوچە هەژارەکان، وەک زریان، لافاو و وشکەساڵی، بە توندی کاریگەری داناوە، ئەمەش جیاوازیی و قڵشتە ئابووری و چینایەتییەکانی ئێستا زیاتر دەکات. سەرچاوە و داهاتی سنووردار و ژێرخانی ئابووری ناتەواو لەم ناوچانەدا وا دەکات کۆمەڵگا پەراوێزخراوەکان زیاتر ببن بە قوربانی ئەنجامە وێرانەکانی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا، کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ژیانی سەقامگیر، ماڵ و بژێویان.

زۆرجار خەڵکی هەژار بۆ بژێوی ژیانیان پشت بە سامانە سروشتییەکان دەبەستن، وەک کشتوکاڵ و ماسیگرتن. تێکچوونەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ ئەم ئیکۆسیستەمانە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەم و کەمبوونەوەی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە سەرەتاییەکان، ئەمەش وادەکات کۆمەڵگە لاوازەکان قووڵتر نقوم بن لە هەژاری.

دەرئەنجامە کۆمەڵایەتییەکانی ئاستەنگەکانی ژینگەیی زۆر گەورەن، کە نەک تەنیا کاریگەرییان لەسەر بژێوی ژیان هەیە، بەڵکو کاریگەرییان لەسەر تەندروستی و پەروەردە و خۆشگوزەرانی گشتی هەیە.

کۆمەڵگە هەژارەکان ڕووبەڕووی مەترسی زیادبوونی بەدخۆراکی، نەخۆشییە گواستراوەکانی ئاو و دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و چاودێری تەندروستی دەبنەوە. جگە لەوەش، کۆچی زۆرەملێی خەڵک بەهۆی هۆکارە ژینگەییەکانەوە دەتوانێت ببێتە هۆی قەرەباڵغی ناوچە شارییەکان و فشارێکی زیاتر لەسەر سەرچاوە سنووردارەکان دروست بکات و بەشداربێت لە نائارامی کۆمەڵایەتیدا.

چارەسەرکردنی پەیوەندی نێوان بارودۆخی خراپی ژینگەیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی پێویستی بە ڕێبازێکی گشتگیر هەیە. سیاسەتە ژینگەییەکان دەبێت پێداویستییەکانی کۆمەڵگا پەراوێزخراوەکان لە پێشینەدا بن و گەشەپێدانی بەردەوام و خۆڕاگری بەرەوپێش ببەن.

پەیوەندی نێوان بارودۆخی ژینگەیی، نالەباری کەشوهەوای جیهانی و دەرئەنجامە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ کۆمەڵگا پەراوێزخراوەکان دەرفەتی نەهێشتووە بۆ نکۆڵی لێکردن. گەیشتن بە “دادپەروەری کۆمەڵایەتی” لە بەرانبەر گۆڕانی کەشوهەوادا پێویستی بە ڕێبازێکی گشتگیر هەیە کە بەڕێوەبردنی ژینگە لەگەڵ “عەدالەتی کۆمەڵایەتی” تێکەڵ بکات، ئەم تێکەڵکردنە ئیختیاریی نییە، بەڵکو زەرورەتە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە گرووپە لاوازەکان بە تەنیا نامێننەوە!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...