ژینگه‌هه‌واڵ

نەورەسەکانی زێی بچووک مردار دەبنەوە

بەهۆی ئەنفلوەنزای پەلەوەرەوە، ژمارەیەکی زۆر لە نەورەسەکانی سەر زێی بچووک مرداربوونەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ هەینی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤، ڕایگەیاند، دوای ئەو گۆڕانکارییەی کەشوهەوا، کۆمەڵێکك باڵندەی کێوی لە جۆری (نەورەس) لەسەر زێی بچووك تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوونە و بەهۆیەوە مردار دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەر ئەمڕۆ هەینی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری ڕاپەڕین تیمێکی مەیدانیان بۆ بەدواداچوون لەبارەی مرداربوونەوەی نەورەسەکان پێکهێنا.

وەک پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ کردووە، ئێستا چارەسەرێکی سەرەتاییان دەستپێکردووە، کە خۆی لە جیاکردنەوەی نەورسە تووشبووەکان دەبینێتەوە لەوانی دیکە.

لە پشکنینی تیمەکەدا دەرکەوتووە، نەورەسەکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای پەلەوەرەوە مردار دەبنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...