یەکەم: بیرخستنەوەی هەموو لایەک بۆ پابەندبوون بە گرنگیی ئازادی ڕۆژنامەگەریی.
دووەم: بیرکردنەوە و ڕامان لەنێو توێژی ڕۆژنامەوانان خۆیانەوە لەبارەی پێکەوەگرێدانی ئازادی ڕۆژنامەگەریی و ئاکاری ڕۆژنامەوانیی.
سێیەم: پاراستنی بنەما سەرەکییەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەریی.
چوارەم: هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەریی لەسەرتاپای جیهاندا.
پێنجەم: بەرگریی لە کەناڵەکانی میدیا و کارمەندەکانیان.
شەشەم: ڕێزگرتن لە خەبات و مافی ئەوانەی لەکاتی کاری ڕۆژنامەگەرییدا گیانیان بەخشیوە.
یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە لەڕووی ئازادی ڕادەربڕین و لەبوایر قەیرانی ئێستای ژینگە لە جیهاندا و ڕۆژنامەگەریی لەپێناوی هەسارەی زەوی و ڕۆژنامەگەریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانە ژینگەییەکاندا، گرنگییەکی زۆری خۆی هەیە، چونکە ئاگاداربوون لە گشت لایەنەکانی قەیرانی ژینگە لە جیهاندا و کاریگەرییەکانی، بەبێ کاری ڕۆژنامەگەریی ناکرێت، کە پێویستیی زۆریان بە کاری ورد و زانیاری ڕاست هەیە. بەڵام هێشتا بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە، توێژینەوەی نازانستی، بەرژەوەندیخوازیی بوونەتە هۆکاری سەرەژی بۆ هەرەسهێنان بە هەر هەوڵێکی ڕاستەقینە لە بواری دۆزینەوەی چارەسەر و پیادەکردنی هەنگاوە ڕاستەکاندا، بۆیە پێویستە کاری ڕۆژنامەوانیی ژینگەیی چەند بنەمایەک ڕەچاو بکات، وەک:
یەکەم: پێویستە ڕاپۆرتە ژینگەییەکان زانیاری زۆر ورد و ڕاست لەخۆبگرن.
دووەم: ڕەچاوی کات بکەن و ڕاپۆرتەکان لەکات و ساتی خۆیاندا بخرێنەڕوو نەک دواتر.
سێیەم: ڕاپۆرتەکان گشتگیر بن لەبارەی باسێکی تایبەتمەندیشەوە بن نەک گشتی.
چوارەم: ڕاپۆرتەکان وێڕای باسکردنی گرفتەکان، ڕێگەچارەش بخەنەڕوو.
بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی درێژخایەن و دوورمەوداش دوو خاڵ پێویستن:
یەکەم: زانینی لانیکەمی مافەکانی ڕۆژنامەوان وەک:
- پارێزگاریکردن لە مافەکانی ڕۆژنامەوانان.
- زامنکردنی مافی ڕادەربڕین بۆ ڕۆژنامەوانان
- ئازادی لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.
- مافی گەیشتن بە سەرچاوەکانی زانیاریی.
دووەم: زانینی لانیکەمی ئەرکەکانی ڕۆژنامەوانش وەک:
- دوورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و گومڕاکار.
- نەکەوتنە ژێر کاریگەریی بڕیار و بۆچوونی پێشوەختە.
- خۆدوورگرتن لە کارکردن بۆ کەنا: و دەزگای نەیارانی گەل و وڵات.
- دڵنیابوون لە ناوەڕۆک و سەرچاوەی ڕاستەقینەی باس و بابەت و هەواڵ.