لە خشتەکانی بودجەی ٢٠٢ی عێراق، کۆی خەرجی هەرێمی کوردستان ٢٠ ترلیۆن و ٩١٠ ملیار و ٤٦٣ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دینار دەستنیشان کراوە.
لە دوایین خشتەکانی بودجەی ٢٠٢٤ی عێراق کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی عێراقەوە پەسندکراوە و دەست زێدپرێس کەوتووە، کۆی خەرجی هەرێمی کوردستان ٢٠ ترلیۆن و ٩١٠ ملیار و ٤٦٣ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دینار دەستنیشان کراوە.
لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستاندا، بڕی ١٤ ترلیۆن و ٨٤٠ ملیار و ٢٢٣ ملیۆن و ٧٧٨ هەزار دینار بۆ بودجەی بەگەڕخستن تەرخانکراوە، کە تیایدا بڕی ١١ ترلیۆن و ٥٧٦ ملیار و ٥٢١ ملیۆن دینار بۆ مووچە دیاریکراوە.
بەو پێیەش مانگانە، بڕی ٩٦٤ ملیار و ٧١٠ ملیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتییەوە تەرخانکراوە.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە…