هه‌واڵ

بەرهەمی میوەی خۆماڵی بەڕێژەی زیاتر لە ٥٠٪ لە کورتی داوە

زێدپرێس

 

لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، بەرهەمی میوەی خۆماڵی لە هەرێمی کوردستاندا، بە زیاتر لە ٥٠٪ پاشەکشەی کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی ڕابردوو، کەمترین بڕی بەرهەمی میوەی خۆماڵی لە هەرێمی کوردستاندا بەرهەمهاتووە، بە جۆرێک کە بەراورد بڕی بەرهەم لە ساڵی ٢٠١٩دا، پاشەکشەیەک بەڕێژەی زیاتر لە ٥٠٪ تۆمارکراوە.

داتاکانی وەزارەتەکە ڕوونی دەکەنەوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا، بڕی ٩١ هەزار و ٤٦٠ تۆن بەرهەمی میوەی خۆماڵی لە هەرێمی کوردستاندا هەبووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢دا، بۆ ٣٤ هەزار و ٢٧١ تۆن لە کورتیداوە.

پاشەکشەکە لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە؛ ساڵی ٢٠١٩، لە پارێزگای هەولێر بڕی ٣٢ هەزار و ٦٨٤ تۆن بەرهەمی میوەی خۆماڵی هەبووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ تەنیا ١٦ هەزار و ١١٣ تۆن لە کورتیداوە. لە پارێزگای دهۆک بڕی بەرهەمی میوەی خۆماڵی لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٢٤ هەزار و ٤٦٥ تۆن بووە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا بۆ ٦ هەزار و ٣٦٦ تۆن لەکورتیداوە؛ لە پارێزگای سلێمانی، ساڵی ٢٠١٩، بڕی بەرهەمی میوەی خۆماڵی ٣٣ هەزار و ٤٦٥ تۆن بووە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوو بۆ تەنیا ١٣ هەزار و ٨٦٣ تۆن لەکورتیداوە؛ لە سنوری ئیدارەی گەرمیانیش بەرهەمی میوەی خۆماڵی لە ساڵی ٢٠١٩دا، بڕی ٦٨٤ تۆن بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ ٦٢٩ تۆن لەکورتیداوە.

وەک لە ئامارەکاندا دەردەکەوێت، زۆرترین ڕێژەی لەکورتیدانی بەرهەمی میوەی خۆماڵی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستاندا، لە پارێزگای دهۆک و پاشان لە پارێزگای سلێمانی بووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...