له‌سه‌روبه‌ندی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه و له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوویشدا چه‌ند به‌ڕێزێك قسه‌یان له‌وه ده‌كرد، كه پاساوی به‌غدا بۆ دانانی ئه‌م به‌ربه‌ست و پێوه‌ره له‌ناو یاساكانی بودجه‌ی عێراقدا بۆ پێدانی شایسته‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بودجه‌كه هه‌مووی خه‌رج ناكرێت و بڕێكی زۆری ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی عێراق، بۆیه به‌غدا ده‌ڵی ده‌بێ هه‌رێمیش به‌پێی بڕی خه‌رجكراوی فیعلی به‌شه‌كانی تری عێراق شایسته‌كانی بۆ خه‌رج بكرێت.
هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان وایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه ڕاستیش بن هێشتا به‌هیچ جۆرێك ناتوانن ببنه پاساوی ڕه‌وا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌پێویستی ده‌زانین ڕوونی بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌و بابه‌ته ڕاست نییه و كۆمه‌ڵێك گرفت و ته‌مومژی گه‌وره‌ی تیدایه، وه‌ك له‌خواره‌وه به‌كورتی سه‌رنجی ده‌خه‌ینه سه‌ر.
دۆخی دارایی عێراق (خه‌رجیی فیعلی، كورتهێنان و زیاده، باڵانسی سوڕاو، كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كان)
له ٢٠٠٤ه‌وه تاكوو ئێستا، هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی كه عێراق یاسای بودجه‌ی هه‌بووه، بودجه خه‌مڵێنراوه‌كه‌ی به كورتهێنانێكی زۆره‌وه ئاماده و په‌سه‌ند كراوه، واته هه‌میشه خه‌رجییه خه‌مڵێنراوه‌كان زیاتربوون له داهاته خه‌مڵێنراوه‌كان، به‌ڵام له‌كۆتاییدا و له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردندا ده‌ركه‌وتووه، كه له زۆربه‌ی ساڵه‌كاندا بودجه‌ی جێبه‌جێكراوی عێراق زیاده‌ی دارایی هه‌بووه، واته داهاته فیعلییه‌كان زیاتر بوون له خه‌رجییه فیعلییه‌كان، به‌جۆرێك كه به‌پێی داتاكانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی كۆی پوخته‌ی زیاده‌ی فیعلی له‌ماوه‌ی (٢٠٠٤-٢٠٢٢) زیاتر له (٢٠٠) ترلیۆن دینار بووه. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌میشه بڕی خه‌رجكراوی فیعلی كه‌متر بووه له بڕی داهاته فیعلییه‌كان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بڕی خه‌رجكراوی فیعلی كه‌متر بووه له بڕی ته‌رخانكراوه‌كانی ناو یاسای بودجه، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌م توانای جێبه‌جێكردنی بودجه له‌لای فه‌رمانگه‌كان له ناوه‌ڕاست و خواروو لاواز بووه، هه‌م زۆرجار یاسای بودجه دواكه‌وتووه، هه‌میش بڕێكی زۆر له ته‌رخانكراوه‌كان به‌شێوه‌ی پێشینه دراون به فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان و تاكوو ئێستایش پاكتاو نه‌كراون.
هه‌میشه بڕی خه‌رجكراوی فیعلی كه‌متر بووه له بڕی داهاته فیعلییه‌كان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بڕی خه‌رجكراوی فیعلی كه‌متر بووه له بڕی ته‌رخانكراوه‌كانی ناو یاسای بودجه
ئه‌م بڕانه له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان حساب نه‌كراون، دۆكیۆمێنتی خه‌رجكردنیان نییه بۆ پاكتاوكردن، ماوه‌ی یاسایی پاكتاوكردنیشیان چه‌ندین ساڵه تێپه‌ڕیوه.
لێره‌وه سه‌رنجه‌كانمان له دوو خاڵدا چڕ ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌بوونی زیاده‌ی فیعلی له‌بودجه‌ی جێبه‌جێكراو به‌واتای ئه‌وه‌یه كه داهاته ئاساییه فیعلییه‌كان زیاتربوون له خه‌رجییه فیعلییه‌كان، ئه‌مه ئه‌و دۆخه داراییەیە كه له عێراقدا له زۆربه‌ی ساڵه‌كاندا هه‌بووه، له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و پرسیاره كه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆچی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق ساڵ به‌ساڵ هه‌ڵكشان؟ هه‌بوونی زیاده‌ی دارایی فیعلیی زۆر و گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق له‌یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ هیچ لۆژیكێكی ئابووری و داراییدا وێكنایه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٢٢ له‌پاڵ هه‌بوونی زیاده‌ی دارایی فیعلیی زۆردا، قه‌رزه ناوخۆییه‌كانی عێراق له ٦ ترلیۆن دیناره‌وه زیاد بوون بۆ زیاتر له ٦٩ ترلیۆن دینار، قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانیش به‌بڕی زیاتر له ٢٠ ملیار دۆلار زیادیان كردووه.
هه‌بوونی زیاده‌ی دارایی فیعلیی زۆر و گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق له‌یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ هیچ لۆژیكێكی ئابووری و داراییدا وێكنایه‌ته‌وه
به‌م جۆره له ماوه‌ی ٢٠٠٤-٢٠٢٢ له‌پاڵ هه‌بوونی زیاتر له ٢٠٠ ترلیۆن دینار زیاده‌ی فیعلی، كه‌چی قه‌رزه ناوخۆییه‌كان به‌بڕی زیاتر له ٦٣ ترلیۆن زیادیان كرد و قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانیش به‌بڕی زیاتر له ٢٠ ملیار دۆلار زیادیان كرد. كه ئه‌مه جێگه‌ی پرسیار و مایه‌ی سه‌رسوڕمانی گه‌وره‌یه!
دووه‌م: له‌كاتی هه‌بوونی زیاده‌ی بودجه‌ی جێبه‌جیكراو له‌كۆتاییی ساڵدا، پێویسته بڕی زیاده‌كه به‌بێ كه‌موزیاد ڕاسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو و له‌یاسای بودجه‌دا وه‌ك باڵانسی سوڕاو تۆمار بكرێت. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه تاكوو ساڵی ٢٠١٥ سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زیاده‌ی فیعلیی له هه‌موو ساڵه‌كاندا، به‌ڵام له‌یاساكانی بودجه‌ی عێراق هیچ ژماره‌یه‌ك نییه كه گوزارشت له باڵانسی سوڕاوی ساڵانی پێشتر بكات، له یاساكانی ٢٠١٥-٢٠٢٣یش كۆی ئه‌و بڕه‌ی كه وه‌ك باڵانسی سوڕاو له یاساكانی بودجه‌دا تۆمار كراوه ته‌نیا ده‌وروبه‌ری ٤٠ ترلیۆن دیناره. واته به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو له‌نێوان زیاده‌ی فیعلیی و باڵانسی سوڕاودا جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه، بۆ نموونه ته‌نیا له كۆتایی ٢٠٢٢ زیاده‌ی فیعلی له‌بودجه‌ی جێبه‌جێكراوی ئه‌و ساڵه نزیكه‌ی ٣٠ ترلیۆن دینار بووه، به‌ڵام وه‌ك بینیمان له‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣دا ته‌نیا ٢٣ ترلیۆن دینار وه‌ك باڵانسی سوڕاو تۆماركرابوو، واته نزیكه‌ی ٧ ترلیۆن دیناری نادیار بوو، تاكوو ئێستایش نه‌هیچ پرسیارێك له‌و باره‌یه‌وه كراوه، نه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یك دراوه.
له كۆتایی ٢٠٢٢ زیاده‌ی فیعلی له‌بودجه‌ی جێبه‌جێكراوی ئه‌و ساڵه نزیكه‌ی ٣٠ ترلیۆن دینار بووه، به‌ڵام وه‌ك بینیمان له‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣دا ته‌نیا ٢٣ ترلیۆن دینار وه‌ك باڵانسی سوڕاو تۆماركرابوو
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه له نێوان خه‌رجیی فیعلی و پێشینه پاكتاو نه‌كراوه‌كان و زیاده‌ی فیعلیی بودجه‌ی جێبه‌جێكراو و باڵانسی سوڕاو و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كاندا دنیایه‌ك ناڕوونی و كه‌لێنی گه‌وره هه‌یه، كه زیانی گه‌وره‌ی به دارایی عێراق گه‌یاندووه و ڕاستكردنه‌وه و چاره‌سه‌ریشی زۆر ئه‌سته‌مه، ئه‌مه‌یش له‌كاتیكدا كه‌سانێك ده‌یانه‌وێ پاساوی كه‌میی خه‌رجییه فیعلییه‌كانی عێراق به‌ڕه‌وا بزانن بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی له‌پێدانی شایسته‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت.