هه‌واڵ

هەولێر؛ تەقەکەرێک دەستگیرکرا و فەرمانی گرتن بۆ سێ تۆمەتباری دی دەرکرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک و فەرمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری دیکە ڕادەگەیەنێت.

 

کەمێک پێش ئێستا (٤ی ئازاری ٢٠٢٤) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەی لەماڵی هاونیشتمانییەک کردبوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە “بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر هەڵساین بەدەستگیرکردنی تۆمەتبار (د، ع، ع) کە لە قەزای بنەسڵاوە لەگەڵ سێ تۆمەتباری تر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و بەچەکی جۆری (کلاشینکۆف) تەقەیەکی زۆریان لەو ماڵە کردووە و هەڵاتوون، زیانی گیانی نەبووە”.

ئاسایشی هەولێر ئاشکرای دەکات: “ئێستا ئەو سێ تۆمەتبارەی تر بەناوەکانی (و، ن، ر) و (م، ع، ع) و (أ، ر) هەڵاتوون و لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە”.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەڵێ: “دووپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک کارێکی نایاسایی ئەنجامبدات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت لە هەر ئاست و پۆستێکدا بێت”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button