هه‌واڵ

ئەبوبەکر هەڵەدنی: ئەردۆگان ڕۆژئاوای کوردستان خاپوور دەکات

زێدپرێس

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی کادیری باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەردۆغان سەرقاڵبوونی دنیای بە شەڕی ئیسرائیل و غەززە، بۆ خاپوورکردنی ڕۆژئاوای کوردستان قۆستووەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

هەڵەدنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، “دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستین، وەک کورد، دۆزی خاک و خەڵکە، خاکێکی داگیرکراو و گەلێکی ستەملێکراو”.

هەڵەدنی کە پەیامەکەی بەناونیشانی “دووفاقی ئەردۆگان” بڵاوکردووەتەوە، دەڵێ “ئەوە چوار ڕۆژە جەنگی غەززە و ئیسرائیل دەستی پێکردووە، کەچی تورکیا و ئەردۆگان قڕوقەپیان لێکردووە”.

زیاتر دەڵێ “ئەوەی زۆر نان و پیازی بە دۆزی ئیسلامییەکان بەگشتی و فەڵەستینەوە دەخوارد بەتایبەتی لەڕابردوودا، ئەردۆگان بوو؛ ئێمە دەمانگوت ئەم نەژادپەرستە، بەرژەوەندیخوازە، گاڵتە بە سۆزی موسوڵمانان دەکات.”

ڕوونی دەکاتەوە، ئەردۆگان، “سەرقاڵبوونی دنیای بە ئیسرائیل و غەززە قۆستەوە بۆ هێرشی دڕندانەی بۆ سەر ڕۆژئاوا و ژێرخانی ڕۆژئاوای خاپوورکرد، چونکە ڕۆژئاوا هیچ پاڵپشت و پشتیوانییەکیان نییە تەنانەت لە ڕووی ڕاگەیاندنیشەوە”.

وەک ئەبوبەکر هەڵەدنی ئاماژەی بۆ کردووە، “تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژی بۆردمانی دەوڵەتی خوێنڕێژی تورک بۆ ڕۆژئاوا”، چەندین دامەزراوە خاپوورکراون، لەناویاندا:

١ قوتابخانە

١٩ دامەزراوەی نەوتی

٤ وێستگەی ئاو

٦ وێستگەی کارەبا

٢ نەخۆشخانە

٥ کارگە

١ ڕادیۆ

١ ئەمباری گەنم

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...