هه‌واڵ

پۆلیسی هەولێر خاوەنی پەیجی (ئەڤین بێوەژن)ی دەستگیر کرد

زێدپرێس

 

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی خاوەنی پەیجی (ئەڤین بێوەژن) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، کە خاوەنداریەتی لە پەیجێک بەناوی (ئەڤین بێوەژن) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەکەن.

بەپێی پۆلیسی شارەکە، خاوەنی پەیجەکە، دەنگی خۆی وەک ئافرەت گۆڕیوە و بەو شێوەیە پیاوانی دەستخەڕۆ کردووە و تۆمەتبارەکەی دیکەیش هاوکاری کردووە.

هەروەها، خاوەنی پەیجەکە وێنە و ڤیدیۆی ئافرەتانی بەکارهێناوە و بۆ پیاوانی ناردووە، گوایە ئەمانە وێنەی خۆیەتی و بەو جۆرەیش داوای کارتی مۆبایل و ئینتەرنێتی لێکردوون و پاشان هەڕەشەیشی لێکردوون.

لە هەرێمی کوردستاندا، چەندین تاوانی جیاجیا لەڕێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە ئەنجامدراون و هەر لەو ماوەیەی ڕابردووشدا، چەند تۆمەتباری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ئاسایش و پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراون.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...