هه‌واڵ

تەقینەوەیەک لە بارەگای پاسەوانی سنور لە هەولێر ڕوویدا

لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو مین لە بارەگای فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق لە هەولێر، دوو لە ئەندامانی پاسەوانی سنور گیانیان لە دەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەم، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لەناو بارەگای فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق لە هەولێر، دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنور گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیش بریندار بووە.

سەرچاوەکەی زێدپرێس ئاماژەی بەوە کرد، تەقینەوەکە لە ئەنجامی دەستکاریکردنی مین بووە.

فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق/ناوچەی یەک، سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرجەم هێزەکانیش خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

بارەگای فەرماندەییەکە کەوتووەتە ڕۆژئاوای شاری هەولێرەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...