هه‌واڵ

پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ دەکرێتەوە

زێدپرێس

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژدەکاتەوە و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە ساڵی (٢٠٠٦)دا لەدایکبوون.

پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٣، بڕیاری درێژکردنەوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پەیمانگەکە، درێژکردنەوەی ئەو ماوەیە وەک خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت.

لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣، هاوپەیمانێتی خبرە بۆ دیموکراسی، کە لە ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی چاودێری هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکدێت، داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ بکاتەوە، بەو پێیەی هەشت ملیۆن کەس لەسەر ئاستی عێراق تۆماری دەنگدەرانی بایۆمەترییان دەرنەهێناوە و بەمەبەستی بەشداریکردنی زۆرترین هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا و تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان، کە خۆی لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا دەبینێتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...