هه‌واڵ

لە هەولێر ئەندامانی چەند باندێکی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان گیران

زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی ١٠ تۆمەتباری لە چەند باندێکی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەم ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕای گەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانی ئاسایش و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، (١٠) تۆمەتباریان لە ئەندامانی باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددەە هۆشبەرەکان لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، یەکێک لە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆرانەوە زانیاری لەسەر درا بوو، دوای هەماهەنگیکردن، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کردووە، “هەر لە کاتی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا، دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر. سەرجەم تۆمەتباران ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر و دەدرێن بە دادگا”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...