هه‌واڵ

ئەحمەد حاجی ڕەشید: پارتی ئەگەر پەشیمان نەبێتەوە دواڕۆژی بەرەو ئاوابوون دەچێت

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێ، ئەگەر پارتی لە بڕیاری پاشەکشەی دادوەرەکەی لە دادگای فیدڕاڵی پەشیمان نەبێتەوە، دواڕۆژی بەرەو ئاوابوون دەبات.

 

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی (کۆمەڵی دادگەری ئێستا)، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، “ئەم بڕیارەی پارتی بە پاشەکشەی دادوەرەکەی لە دادگای فیدڕاڵی ئەگەر پەشیمان نەبێتەوە ئەوا دواڕۆژی پارتی بەرەو ئاوابوون دەبات”.

حاجی ڕەشید، کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری لە ئەندامێتیی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بەراورد دەکات بە بایکۆتکردنی دەسەڵاتی سیاسی عێراق لەلایەن شیعەکانەوە لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا، کە وەک ئەو دەڵێ، بەهۆیەوە بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ لە دەسەڵات بێبەش کران.

هەروەها، دەست لەکارکێشانەوەی دادوەرە کوردەکە بەراورد و بە هاوشێوە دادەنێت لەگەڵ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن و دەنگدان بە دەستوری عێراق لەلایەن سووننەکانەوە لە ساڵی ٢٠٠٥دا، کە بەگوتەی ئەو “تا ئێستا باجەکەی دەدات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...