هه‌واڵ

سلێمانی؛ فرۆشیارێک برنجی بایەعی کردووە بە برنجێکی بەناوبانگ و بە هاووڵاتییانی فرۆشتووەتەوە

بەهۆی ساختەكردنی برنجی بایەعی و فرۆشتنەوەی بەجۆرە برنجێكی بەناوبانگ، قایمقامییەتی سلێمانی لەژێر پردەكەی ناوبازاڕ دوكانێک دادەخەن و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكەنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ڕۆژی پێنجشەم، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤، گۆران قادر سەرۆكی لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕاییگەیاند: لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لە ئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی و پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنییانەی لەلایەن دوكاندار و بازرگانەكانەوە بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت، دەركەوتووە كە خاوەنی دوكانێكی وشكەفرۆش (بێ ناو) هەستاوە بە ساختەكردنی برنج و فرۆشتنەوەی بە جۆرە برنجێكی دیكەی بەناوبانگ بە هاووڵاتییان.

گوتیشی: بڕی برنجەكە زیاتر لە (50) تۆنە، لەگەڵ تەواوی ئەو ئامێر و پێداویستییانەی لە ساختەكارییەكدا بەكارهێنراوە، دەستی بەسەردا گیراوە.

گۆران قادر ڕوونیكردەوە، بەپێی یاسای وەزارەتی بازرگانی، دەستكاریكردنی لێبڵ و زانیاری سەر كاڵاوشمەكەكان فێڵی بازرگانییە و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە، بۆیە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی دوكانەكە دادەخرێت و تەواوی برنجەكەش لەناودەبردرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...