هه‌واڵ

وەزارەتی پەروەردە مامۆستایان ئاگەدار دەکاتەوە

زێدپرێس

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە دەکات، ناوی ئەو مامۆستایانەیان بۆ بنێرن کە ئارەزووی درێژەدان بە خوێندن لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی دەکەن.

نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم بە ژمارە (١٥١٥٦)، کە لە ڕێککەوتی ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣، ئاڕاستەی بەڕێوەبەراتییەکانی پەروەردەی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکووک کردووە، داوای ناو و سیڤی ئەو مامۆستایانە دەکات، کە ئارەزووی درێژەدان خوێندن دەکەن، لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و بەپێی پلانی وەرگرتنی مامۆستایان.

بەگوێرەی ناوەڕۆکی نووسراوەکە، دەرفەتی درێژەدان بە خوێندن لە بەشەکانی (ئینگلیزی، عەرەبی، کۆمەڵایەتی، بیرکاری، زانستی گشتی، کۆمپیوتەر، کوردی، پەروەردەی تایبەت، وەرزش، باخچەی ساوان و هونەر) دەدرێت و مەرجە مامۆستا لە بواری پسپۆڕی خۆی، درێژە بەخوێندن بدات، جگە لە پسپۆڕی کۆمەڵایەتی، کە دەتوانێت پسپۆڕییەکەی بۆ (ئینگلیزی، کۆمپیوتەر، کوردی، باخچەی ساوایان، پەروەردەی تایبەت، هونەر و وەرزش) بگۆڕێت.

نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە، کە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن و دەیانەوێت لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی درێژە بەخوێندن بدەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...