ژینگه‌هه‌واڵ

سێشەم بارانی بەلێزمە دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سێشەم باران بەلێزمە دەبارێت.

 

بەشی پێشبینی کەشوهەوا ڕایگەیاند، ‏‎ڕۆژی دووشەم، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤، نمەباران لە کاتە جیاجیاکان لە هەندێ ناوچە دەبارێت و زۆربەی کاتەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١-٣ پلە نزم دەبنەوە. سنووری پارێزگای دهۆک بارانی زیاتر دەبێت، بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا.

ڕۆژی سێشەم، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، دوای زیادبوون و بەهێزبوونی کاریگەریی ئەم شەپۆلەی ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بارانبارین بەشێوەی مامناوەند و لێزمە و هەورە تریشقە سەرجەم هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بڕی بارانبارینی پێشبینیکراو لەگەڵ کاتی دابارین بە جیاوازیی ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت:

‏‎

پێشبینی دەکرێت بڕی بارانبارین بەم شێوەیە بێت:

‏‎سەنتەری شاری دهۆک سەرووی ٦٠ ملم و ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە سنووریەکان (ئاکرێ، شیلادزە، چمانکێ ئامێدی) سەرووی ٧٠ ملم. هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە نێوان ٤٥-٦٠ ملم دەبێت.

دوای درێژبوونەوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، بڕی دابارین بۆ ڕۆژی سێشەم لە ناوچەکانی تر بەم شێوەیە دەبێت:‎

 

سنووری پارێزگای هەولێر: سەنتەری شار زیاتر لە ٤٠ ملم دەبێت، وە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە سەرووی ٦٠ ملم دەبێت.

‏‎لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕی بارانی پێشبینیکراو لە سەرووی ٦٠ ملم دەبێت.

‏‎سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە پارێزگای هەڵەبجە زۆربەی کات لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانبارینی بە لێزمەی دەبێت و بارانی پێشبینیکراوی لە ماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەم شێوەیە دەبێت:

‏‎سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی ٤٥-٧٥ ملم دەبێت.

‏‎ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە ٣٥-٤٥ ملم دەبێت.

‏‎پارێزگای هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانی ٢٥-٣٥ ملم دەبێت.

‏‎ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: بە درێژایی ماوەی دەستپێکی شەپۆلەکە بارانبارین دەبێت و بڕی بارانی پێشبینیکراو بۆ ئەم سنوورە لە نێوان ٦٥-٨٥ ملم دەبێت.

‏‎هەروەها ئەگەری تەزرەبارین و هەورەتریشقە هەیە لە کاتە جیاجیاکان و هەندێ ناوچەدا، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با بۆ سەرووی ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا.

‏‎کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە ڕۆژی چوارشەم، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤، لاواز دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆی هەمان ڕۆژ کۆتایی دێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...