هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەت دەکاتەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق داوای تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەت کردەوە، بە هۆکاری ئەوەی بابەتەکە لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتی دادگاکە نییە.

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر سکاڵای تایبەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

سکاڵاکە لەلایەن ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لەسەر هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم تۆمار کرا بوو، داوایان لە دادگاکە کردبوو، بڕیار لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات، کە چەندین ساڵە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە ڕاگیراوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری لەسەر ڕەتکردنەوەی داواکە دا، بە هۆکاری ئەوەی بابەتەکە لە تایبەتمەندییەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی نییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...