یەکێتی: پابەندین بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەڵوێستی حزبەکەی لەمەڕ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خستەڕوو.
لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێ: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی ٦ی ٢٠٢٤ وەکوو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە”.
زیاتر هاتووە: “هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی”.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی ٦ی ٢٠٢٤ وەکوو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە .
یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی .
چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان