هه‌واڵ

تۆڕێکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی ١٤ تۆمەتباری مەترسیدار و دەستبەسەرداگرتنی ٢٣ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مەترسی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەسەر زانیاری بەرێوەبەرایەتییەکە و لە ڕێککەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ تێمێکی بەڕێوەبەرایەتیەکە دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووك، لە زنجیرەیەك چالاکی یەك بە دوای یەکدا کە زیاتر لە دوانزە ڕۆژی خایاندووە، تواندرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن کە لە (١٤) تۆمەتبار  پێکهاتوون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەم زنجیرە چالاکییەشدا بڕی (٢٣) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەناو شاری کەرکووك دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێ: “ئەم تۆڕەی کە دەستگیرکراون بە یەکێك لە مەترسیدارترین تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆسەر شاری هەولێر و دهۆك و زاخۆ دادەنرا کە هەفتانە بڕێکی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانەیان بۆ هەرێم ڕەوانە دەکرد و گەنج و لاوی کوردییان بەهۆیەوە لەخشتە دەبرد”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...