هه‌واڵ

عەلی حەمەساڵح بە سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی هەڵبژێردرا

لە یەکەم کۆنفرانسی دامەزراندنی ڕەوتەکەدا، عەلی حەمەساڵح بە سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی هەڵبژێردرا.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی یەکەم کۆنفرانسی خۆی لە شاری سلێمانی بەست و عەلی حەمەساڵح بە سەرۆکی ڕەوتەکە هەڵبژێردرا.

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، دەیانەوێت بناغەی هێزێکی جددی دابنێن و هەنگاو هەنگاو کارەکانیان دەکەن.

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوە کرد، “ئامانجی ئێمە تەنیا بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا نییە و بەڵکوو بژاردەی دیکە هەن”.

بڕیاروایە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...