هه‌واڵ

لە هەولێر دەوامی فەرمانبەران ڕاگیرا

بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی پێشبینی دەکرێت لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆەوە سەنتەری شارەکە بگرێتەوە، دەوامی فەرمانبەرانی سەرجەم دامودەزگاکان ڕاگیرا.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بەو شەپۆلە باران بارینە زۆرەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کە لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دەبارێت، لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، بڕیاردرا لە کاتژمێر ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام بەکۆتا بێت.

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا پارێزگاری هەولێر داوای لە هاووڵاتییان و هاوشاریان کردووە، لە کاتژمێر ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکوو کاتژمێر ٦:٠٠یی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و نزیکی ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...