هه‌واڵ

وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردن درێژکرایەوە

سەرەڕای پێداگیرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە درێژنەکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی لیست و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە قسەی بۆ زێدپرێس کرد، جارێکی دیکە وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ درێژکراوەتەوە.

هەر دوێنێ چوارشەم، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پێداگیری لەسەر ئەوە کردبوو، کە دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانیەتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی پێنجشەم، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ دەبێت.

کۆمسیۆن جەختی لەسەر ئەوە کردبووەوە، وادەی دەستنیشانکراو درێژ ناکرێتەوە، بە پشتبەستن بە خشتەی کردارەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بەڵام، ئەو وادەیە جارێکی دیکە لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە درێژکرایەوە، لەکاتێکدا هێشتا ژمارەیەک لە حزب و لایەنە سیاسییەکان لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە، لەناویاندا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...