هه‌واڵ

ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مامۆستا ئایینییەکە دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیی هەولێر، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە ڕادەگەیەنێت، کە هێرشی کردووە سەر مامۆستایەکی ئایینی.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکیان بەناوی (ف. ع. ع) دەستگیرکردووە، بەهۆی ئەوەی لەناو حەرەمی مزگەوت و لە پێش چاوی نوێژخوێناندا هێرشی کردووەتە سەر پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی گڵۆباڵ ستی لەشاری هەولێر.

وەک ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێردا ڕوونکراوەتەوە، تۆمەتبارەکە زۆری لە مامۆستا ئایینەکە کردووە کە “دەبێت مامۆستای وتاربێژ بەخواستی ئەو وتار و نزاو پارانەوەکان ئەنجام بدات”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...