هه‌واڵ

سەرجەم ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق ڕادەگیرێن

زێدپرێس

 

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری لەسەر ڕاگرتنی سەرجەم ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق دەکرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر داوایەکی تایبەت بە قەدەغەکردن و فلتەرکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەکەدا، بڕیاردرا لەسەر ڕاگرتن و فلتەرکردنی سەرجەم ماڵپەڕە سێکسییەکان لە دەوڵەتی عێراق.

بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دوا بە دوای سکاڵای ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دێت، کە داوای قەدەغەکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکانی کرد بوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارەکە تەواوی عێراق دەگرێتەوە و وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی ڕاگەیاندنی عێراقیش لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئاگادار دەکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...