هه‌واڵ

لێدوانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی مووچە و هەڵبژاردنەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی هەڵبژاردن دیاریکراوە و هیوادارن هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بگەنە تێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بەغداوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “ئێمە ڕۆژەکەمان دەستنیشان کردووە و هیوادارین هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بە تێگەیشتنێکی هاوبەش بگەن لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردن بکرێت”.

لەبارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش باسی لەوە کرد، کە هەردوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەهەوڵدان بۆ ئەوەی کێشەی مووچە بەشێوەیەکی بنچینەیی چارەسەر بکرێت، بە جۆرێک کە چیتر بابەتی مووچە نەبێتە هەواڵ و گوتیشی: “مووچە مافێکی سروشتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، ئێمە دەبێت بەردەوام سوپاسی خەڵکی هەریمی کوردستان بکەین بۆ خۆڕاگریی و بەرگەگرتنیان”.

زیاتر گوتی: “بەغدا دەبێت گرەنتی مووچەی هەرێمی کوردستان بکات، بەپێی ئەوەی کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بەشێکن لە مووچەخۆرانی عێراق”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button