هه‌واڵ

زەیت و مۆمی تێکەڵکردووە و بە زەیتی زەیتون فرۆشتوویەتی

لەماڵێکدا لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر زەیتی ئاسایی و شەمع (مۆم)دا کە خاوەنەکەی تێکەڵی کردووە و گیراوەیەکی لێ دروستکردووە و لەڕێگەی ئۆنلایەنەوە بە زەیتی زەیتون فرۆشتوویەتی.

 

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە ئاگادارکراونەتەوە لەکاتی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی بەختیاری، دەرکەوتووە لەماڵکدا کاری تێکەڵکردنی زەیتی چێشت و مۆم دەکرێت و بە ڕۆنی زەیتون دەفرۆشرێتەوە، ڕاستەوخۆ ڕێکارەکان دەستیان پێکرد و دەرکەوت کەسێکی بە ڕەگەز عەرەب کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا گیانی لەدەستداوە ئەو کارەی کردووە و بەڕێگەی ئۆنلاین فرۆشتوویەتی بە هاووڵاتییان، بەتایبەت بەکەسانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

لەبارەی زیانە تەندروستییەکانەوە د. ئیدریس ئەحمەد نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گیراوەیەی کە بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە زیانی بۆ کۆئەندامی هەرس و هەناسە و تێکچونی هۆرمۆنەکان و دروستبوونی هەستیاری سەر پێست هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...