هه‌واڵ

بانکی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەییان بۆ کردنەوەی هەژماری فەرمانبەران ڕاگەیاند

هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەیی بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران و خانەنشنیشانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنن.

 

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەردوو بانکەکە ئامادەیی تەواویان دەربڕیوە بۆ کردنەوەی هەژمار بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و پڕۆسەکەش دوای دابەشکردنی وەزارەتەکان بەسەر هەردوو بانکەکەدا دەست پێ دەکات.

ئەوە لەکاتێکدا دێت، کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڕێگەی نووسراوێکی تایبەت کە وەڵامی پرسیارێکی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی داوەتەوە، ئاماژەی بە دەستپێکردنی ڕاستەوخۆی پڕۆسەی بنەجێکردن (تەوتین) لەڕێگەی بانکەکانەوە کردووە بۆ مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دوای دابەشکردنی وەزارەتەکان بەسەر بانکەکاندا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...