هه‌واڵ

مێردمنداڵێک لە ڕووباری سیروان خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مێردمنداڵێک لە ڕووباری سیروان خنکا و دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی، ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

 

عەقیدی مافپەروەر  عەلی جەمال قدووری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤، مێردمنداڵێک بەناوی (ئاری حەکیم ڕەحیم) لەدایکبووی ٢٠٠٤ و دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن لەکاتی مەلەکردن لە ڕووباری سیرواندا خنکا و بەگوتەی کەسوکارەکەی، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی مەلەکردن ڕوویان لە ڕووباری سیروان کردووە و بەگوتەی هاوڕێکانی ناوبراو لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان زیاتر گوتی، لەلایەن پۆلیسەوە هاوڕێکانی مێردمنداڵەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکراون و تەرمی خنکاوەکەیش دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە، بەمەبەستی توێکاری.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...