هه‌واڵ

ژمارەیەک بەربژێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستنەوە و ناوی بەربژێرێکی دیکەشی سڕیەوە.

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق-ئۆفیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەیدا، کە بە پشتبەستن بە دەقی بڕیاری دەستەی کۆمیسیاران ژمارە (٣) لە کۆنووسی ئاسایی ژمارە (١٥)ی ڕێککەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ بڕیاری دا بە:

  • سڕینەوەی کاندید (کاوار نیعمەت محەمەد حوسێن) بە ڕیزبەندی (٦) لەناو لیستی بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی لە پارێزگای دهۆك و هێشتنەوەی ڕیزبەندەکە بە بەتاڵی بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان.
  • زیادکردنی کاندید (نەرمین محەمەد سالح ئەحمەد عەبدوڵا) بە ڕیزبەندی (٦) بۆ لیستی کاندیدەکانی بزووتنەوەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە چوارچێوەی پارێزگای هەولێر بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان.
  • دوورخستنەوەی (پەخشان عەبدولڕەحمان ئەحمەد سالح) و دانانی (ئامینه محەمەد پور کەریم) لە شوێنی.
  • دوورخستنەوەی (ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز سالح) و دانانی (ڕەنگین جەبار حەمەسور ئەکرەم) لەشوێنی .
  • دوورخستنەوەی (سارا نەجمەدین حەمە دەروێش) لە پارتی سیاسی (بەرەی گەل) بەهۆی سەرپێچیکردنی مەرجەکانی کاندیدبوون و گۆڕینی بە کاندید (یاد فکرەت خسرۆ ڕەشید).

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...