هه‌واڵ

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردنی بەبانکیکردنی مووچە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بابەتێک گفتوگۆ دەكرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێم، لە بڕگەی یەکەمدا ڕاپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار سەبارەت بە داڕشتنی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری داهاتەکان و بە بانکیکردنی پێدانی مووچە، بەگوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدڕاڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەکرێت.

وەک ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا،  چەند پێشنیازێکی تایبەت بە ئاسانکاریی گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان لای هاووڵاتییان، هەروەها قەرزی بانکە بازرگانییەکان و ڕێژەی سوودی بانکیی بەپێی یاسای چاکسازی، دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمدا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردن لە بەشداربوون، تاوتوێ دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...