هه‌واڵ

ڕاپۆرتی كۆتایی لە بارەی رووداوەكەی بنكەی كالسۆ لە بابل بڵاو كرایەوە، چی رووی دا؟

لیژنەی باڵای لێكۆڵێنەوە لە رووداوەكەی بنكەی كالسۆ لە پارێزگای بابل، راپۆرتی كۆتایی خۆی بڵاو كردەوە و رایدەگەیەنێت، رووداوەكە هێرشی مووشەكی نەبووە، بەڵكو بەهۆی ئەو مادانەی لە چەند جۆرێكی بەهێزی تەقەمەنییەوە بوون، لەوانە: TNT , DIBUTYLP HTHALATE

بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لیژنەی باڵای راسپێدراو بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی بنكەی كالسۆ لە پارێزگای بابل، ڕاپۆتی كۆتایی خۆی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، بەهێزی تەقینەوەكە، پاشماوەكانی مووشەك و كەلوپەلی تەقەمەنی پشتڕاستی بكاتەوە كە بەهۆی هێرشی ئاسمانی مووشكەوە بوو بێت.

لە شەوی رووداوەكە گرووپە چەكدارەكان، هێزەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیلیان بە هۆكاری رووداوەكە تۆمەتبار كرد، بەڵام هەر زوو ئەمەریكا ئەوەی رەتی كردەوە، هاوكات دەسەڵاتدارانی عێراقیش رەتیان كردەوە هێرش یان بەزاندنی ئاسمان لەو كاتە رووی دا بێت.

ئەو لیژنەی پێكهاتووە لە چەند لایەنەكی جیاوازەوە؛ لایەنی پەیوەندار بە مووشەك، تۆپخانە، ئەندازیاری هێزە ئاسمانییەكان و تەقەمەنی، بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی شوێنەكەیان كردوو، پاشماوەكانییان برد بۆ تاقیگەكانی دادوەریی بۆ ئەوەی شی بكرێنەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی بەرز كراوەتەوە بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و پەسندی كردووە، هاتووە؛ شوێنەكە كۆگای چەك و تەقەمەنی و پێداویستی مەترسیداری تەقەمەنی بووە.

هەروەها ئاماژە بەو كراوە، كە هەموو راپۆرتەكانی هێزی بەرگریی ئاسمانی بە هیچ شێوەیەك جووڵەی فرۆكەی شەڕكەر یان دڕۆن لە ئاسمانی پارێزگای بابل لە پێش و دوای رووداوە نەبووە، ناتوانرێ مووشەك یان چەند مووشەكێك بەو كێشەوە هەڵبگرێت ناوچەكە وا وێران بكات.

بەڵكو لە راپۆرتەكە ئەوە خراوەتە ڕوو، لە پشكنینی خۆڵی ناوچەكە ئەوە ئاشكرا بووە، كە چەند جۆرە مادەیەك لەو شوێنە بەكارهاتووە، ئەوانیش: TNT, DIBUTYLP HTHALATE هەبوون، ئەوانەش مادەی بەهێزی تەقەمەنیین لە كۆگای جەنكی بەكار دەهێنرێن.
ئەندامانی لیژنەی بەرگریی و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەیان بەوە كردووە، لیژنەكە هۆكاری راستەقینەی رووداوەكەی ئاشكرا نەكردووە، كە چی بووە؟.

لیژنەكە گومانی لە ڕاپۆرتەكە كردووە، پێی وایە؛ لیژنەكە ڕاپۆرتەكی تەواوی پێشكەش نەكردووە، بۆیە لە دوو رۆژی داهاتوو، لیژنەكە میوانداری لیژنەی باڵای راسپێردراو بۆ لێكۆلێنەوە لە رووداوەكەی بنكە كالسۆ دەكات.

لەگەڵ بڵاو بوونەوەی راپۆرتەكە، تا ئێستا گرووپە چەكدارەكانی عێراق، كارانەوەیان لەبارەی كارەكانی لیژنەكەوە نەبووە.

كاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی شەممە، لە بنكەی سەربازی كالسۆ لە باكووری بابل، ئاگرێكی گەورە لە بنكەكە كەوتەوە، لە سەرەتادا ئاماژە بەوە درا، كە بە دوو مووشەك هێرشكراوەتە سەر بنكەكە، بەڵام هەر زوو بەرپرسانی سوپای عێراق رایانگەیاند، لەناو بارەگەكە تەقینەوە رووی داوە، بەهۆیەوە هەشت كەس لە ڕیزەكانی سوپا بریندار بوون و ئەندامێكی حەشدی شەعبی كوژرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...