ههواڵ
ئازاد کورەچی لە دیداری (زێدپرێس)دا
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2024/03/azad-kurachi-780x470.jpg)
ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤، لە ئۆفیسی سەرەکی زێدپرێس لە شاری هەولێر، بە میوانداری ئازاد کورەچی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، گفتوگۆیەکی کراوە لەمەڕ پرسی پێکهاتەکان بەگشتی و تورکمان بەتایبەت بەڕێوەچوو.
لە دیدارەکەدا، کە ژمارەیەک لە چالاکی سیاسی و مەدەنی تورکمان، مامۆستایانی زانکۆ و میدیاکاران بەشداربوون، گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە، پێوەست بە داخوازی و نیگەرانییەکانی تورکمان کرا.
لەپاڵ هەڵوەستەکردن لەسەر دۆخی سیاسی و فەرهەنگی تورکمان بەگشتی، بەشداران سەرنجیان لەسەر تەشەنەکردنی گوتاری ڕقاوی، نکوڵیکردن و ڕەتکردنەوە لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێوەست بە پێکهاتەکان و لەو چوارچێوەیەشدا تورکمان چڕ کردەوە.