هه‌واڵ

حكوومەتی هەرێم: دەستی خراپەكاری و تێكدەرانە لە كردەوەیەكی تیرۆرستیدا كێڵگەی غازی كۆرمۆری كردە ئامانج

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، هەوڵی باش دراوە بۆ ئەوەی كەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان، باشتر بكرێت، بۆیە گوتەبێژی حكوومەت دەڵێت، “جارێكی دیكە دەستی خراپەكاری و تێكدەرانە لە كردەوەیەكی تیرۆرستی كێڵگەی غازی كۆرمۆری كردە ئامانج، ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی كارەبا دەبێت”.

بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسان، بە دڕۆن هێرش كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگای پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەت، راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە؛ لەماوەی ڕابردوو هەوڵی باش دراوە بۆ باشتر کردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، و لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆرییان کردە ئامانج کە بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووەو کە ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە كردووە، ئەم هێرشە دووبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەن لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی
حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوە و ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە.

لە كۆتاییشدا دەڵێت: “داواکارین لە خودای گەورە کە جێگای شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش شیفایان بۆ بێت”.

کێڵگەی گازی کۆرمۆر، کەوتووەتە سنوری شارەدێی قادرکەرەمی سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...