هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی لەبارەی هێرشەكە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر داوای لێكۆڵێنەوەی ورد دەكات

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بڵاو كردووەتەوە و رایدەگەیەنێـت، بەتوندی سەركۆنەی هێرشەكە دەكات و داواش لە هەردوو حكوومەتی هەرێم و فیدڕاڵ دەكات دەستبەجێ لێكۆڵینەوەیەكی ورد دەست پێ بكەن.

بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسان، بە دڕۆن هێرش كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا دەڵێت: “بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی هێرشەکەدا.”

هاوكات داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکات، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کەتیایدا هاووڵاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن.

لە ئەنجامی هێرشە دڕۆنییەكە سێ كارمەندی بیانی گیانیان لە دەستدا، چوار كارمەندی دیكەش بریندار بوون.

کێڵگەی گازی کۆرمۆر، کەوتووەتە سنوری شارەدێی قادرکەرەمی سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...