هه‌واڵ

نێچیرڤان بارزانی و سوودانی کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق جه‌خت له‌ گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی بنیاتنه‌ری تایبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان دەکەنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ كۆبووه‌وه‌.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق به‌گشتی و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له‌ بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێداندا به‌پێی كارنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری و باری گوزه‌رانی هاووڵاتییان له‌ هه‌موو عێراق، تاوتوێ كران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی بنیاتنه‌ری تایبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی وڵات و داكۆكییان له‌ گرنگیی به‌رده‌وامیی پشتگیری له‌ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگیریی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقیان به‌ پێویست زانی”.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێ، “سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانه‌كانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش پێزانینی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران سوودانی و پێداگرییان له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی سیاسیی وڵات، دووپات كرده‌وه‌”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button