نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى و سوپاسالارى توركیا كۆبووه‌وه
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه باڵیۆزى توركیا له عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شی نێوانیان، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
بەگوێرەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: “هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و پاراستنى ئاسایشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “داكۆكیكردنه‌وه له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌یوه‌ندیى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیى باش، دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.”