هه‌واڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر: بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ نەشکاوە و شکێندراوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ نەشکاوە، بەڵکوو لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە و لەکاتی چەقاندنی ستوونی کارەبا شکێندراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: “بەهۆکاری کارکردنی چەند هاووڵاتییەكی نابەرپرس بۆ ڕاکێشانی هێڵی کارەبا و هەڵکەندن بە حەفارە بۆ دانانی بناغەی ستوون (عەموود) بۆ ڕاکێشانی کارەبا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و دیاریکردنی ڕێچکەی خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لەکاتی کارکردنیان هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز ٣ جۆری GRP لە هەولێریان شکاندووە”.

 

ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دوای ئەوە دێت، کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، لە نزیک گوندی دارەبەن شکانی بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ ڕاگەیەندرا.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی دەڵێ، لایەنی پەیوەندیدار بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

ئێستا وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفرازی سێ وەستاوە و بەڕێوەبەرایەتییەکەش ئاماژەی کردووە، تیمەکانیان بەردەوامن لە کارکردن بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆڕیەکە و چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو بۆڕییەکە چاك بکرێتەوە و ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتییان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button