هه‌واڵ

فەرمانی گرتن بۆ ٣٧ بەرپرسی پلە باڵای عێراق دەرکرا

دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٧ بەرپرسی پلەباڵای عێراق ڕادەگەیەنێت، کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و بەهەردانی سەروەت و سامانی گشتی.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، تەنیا لەماوەی مانگی ئازاری ئەمساڵ، لەلایەن دادوەرانی لێکۆڵینەوە لە دادگە جیاجیاکانی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٧ بەرپرسی پلەباڵای عێراق دەرکراوە و ١٩٩ هەڵمەتی دەستگیرکردن ئەنجامدراوە.

داتاکانی دەستەی دەستپاکی پیشانی دەدەن، زۆرترین هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن لە دوو پارێزگای زیقار و نەجەف بوون، لە یەکەمیاندا ٣٨ حالەت و لە دووەمیاندا ٢٩ حالەت تۆمار کراوە و پارێزگای کەربەلا بە ٢٠ حالەت لە پلەی سێیەم دێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی، ئەو ٣٧ بەرپرسە عێراقییە پێکدێن لە؛ سێ وەزیر لە کابینەکانی پێشوو، یەک بریکاری وەزیر، ٢٧ بەڕێوەبەری گشتی، کە ١٤ لەو بەڕێوەبەرە گشتییانە، پێشتر لە پۆستەکاندا بوون، هەروەها پێنج پارێزگاری پێشوو و ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆی ئەو بەرپرسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، تەنیا ١٤ بەرپرس ئێستا لە پۆستەکانیان بەردەوامن و ئەوانی دیکە لە پۆستەکانیان نەماون.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...