هه‌واڵ

لە سلێمانی کرێکارێک گیانی لەدەستدا

لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون، عارەبانەیەک دەکەوێت بەسەر کرێکارێکدا و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤، لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەی وەیس تاوەر لە شاری سلێمانی کرێکارێک بە هۆی کەوتنە خوارەوەی عارەبانەیەک بەسەریدا گیانی لەدەستدا.

عوسمان زیندانی سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی کوردستان ڕایگەیاند، لە شوێنی ڕووداوەکە بەدواداچوونیان کردووە و دەرکەوتووە، کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە، مەرجەکانی سەلامەتی کارکردنی جێبەجێ نەکردووە و ئەوەش هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بووە.

ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە، بەناوی (سامر نووری)، تەمەنی ٢٤ ساڵە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.

بەگوێرەی ئامارێکی کۆمیتەی یەکی ئایار، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٧٣ کرێکار و لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا ٢٠ کرێکاری دیکە بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەیانی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...