هه‌واڵ

هاووڵاتییان سەرپشکن لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان لە پڕۆژەی هەژماری من

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت “نامانەوێت قۆرخکاریی هیچ لایەنێک لە پرۆژەی “هەژماری من”دا هەبێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێم لە زاری عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئامانجی سەرەکیی ئێمە لە پڕۆژەی “هەژماری من” ئەوەیە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن”.

‏دەشڵێت: “لەم بابەتەدا نامانەوێت نە قۆرخکاریی بەغدا هەبێت نە هی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دەمانەوێت زۆرترین بژاردە لە بانکە حکومی و ئیسلامی و نیودەوڵەتی و تایبەتەکان بخەینە بەردەستی هاووڵاتییان”.

‏ جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی داوە: “بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین و وەڵامی هەموو پرسیار و تێبینییەک لەسەر پڕۆژەی “هەژماری من” دەدەینەوە، زانیاریی هەڵە و ساختە چونکە زیان بە هەمووان دەگەیەنێت، هەمیشە بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان باشترە”.

پرۆژەی “هەژماری من” پرۆژەیەکی دیجیتاڵیی بانکییە بۆ بەجێکردن و بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێم پێکدێن لە:

 

  • دەستڕاگەیشتن بە سەدان ئامێری پارەدەر ATM و ڕاکێشانی سەرجەم پارەکانی بەکارهێنەر بە یەکجار و بە خۆڕایی. ئامێرەکان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری بەردەستن بۆ بەکارهێنان و فەرمانبەر هەرکاتێک بیەوێت بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ پارەکەی ڕابکێشێت.
  • دەستڕاگەیشتن بە قەرز/پێشینەی جۆراوجۆری بانک.
  • بەکارهێنانی کارتی بانکی بۆ کڕینی ئۆنڵاین و ئامێرەکانی کارتخوێن ناسراو بە PoS.
  • گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
  • دەستڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی مۆبایلی بانک بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری جوڵەی نێو هەژمارەکەت بیت و بەدەستگەیشتنی ئاگانامەی مۆبایل لە کاتی هاتنی مووچەدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...