هه‌واڵ

کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا

لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی شاری سلێمانی، کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە باڵەخانەکە دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ٤ی ئایاری ٢٠٢٤، کرێکارێک بەناوی فەرەیدوون محەمەد حەسەن، تەمەن ٢١ ساڵ، لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، لەسەر باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی کوردستان، کرێکارەکە تەمەنی ٢١ ساڵە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.

ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤، کرێکارێکی دیکەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەناوی سامر نووری، تەمەن ٢٤ ساڵ، لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا، گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، لەماوەی ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ بەدیاریکراوی ٢٥٤ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە و کۆمیتەی ١ی ئایاریش جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ٧٣ کرێکار و لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا ٢١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...