هه‌واڵ

پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری زێڕین ڕاگیرا

بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری زێڕین بەهۆی سەرپێچی لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردن، ڕادەگیرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر لە ڕێگەی نووسراوێکی تایبەت کە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤ بە واژۆی سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، ئاڕاستەی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەی کردووە، کۆمپانیای جێبەجێکار ئاگادار دەکاتەوە دەستبەجێ کارکردن لە پڕۆژەی شاری زێڕین ڕابگرن، تا بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی پڕۆژەکە دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، لە هەمان نووسراودا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە بە هیچ شێوەیەک نابێت هیچ گرێبەستێکی کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدرێت لە ڕێککەوتی دەرکردنی ئەو ئاگادارکردنەوەیەوە و بە پێچەوانەوە سەرجەم گرێبەستەکان لەم ڕێککەوتەوە بەدواوە، بە پووچەڵ دادەندرێن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...