ئابووریكۆمه‌ڵایه‌تیهه‌واڵ

نزیکەی ٣٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل و پڕۆژە لە کوردستان دڵنیاییان هەیە

نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێل و پڕۆژەکانیان لە کەرتی دڵنیایی تۆمار کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆنفرانسی دڵنیایی لە هەرێمی کوردستان ساز کرد.

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە وتارێکدا کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی کرد، ئاماژەی دا، کە لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس ئۆتۆمبێل و پڕۆژەکانیان لە کەرتی دڵنیایی تۆمار کردووە.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە هەرێمی کوردستان هەشت کۆمپانیای دڵنیایی خۆماڵی، لقی شەش کۆمپانیای دڵنیایی عێراقی (کەرتی تایبەت) و هەروەها دوو کۆمپانیای نیشتمانیی عێراقی لقیان لە هەرێمی کوردستان هەیە.

بەگوێرەی مەرجە نوێیەکانی حکوومەتی عێراق سەرمایەی کۆمپانیای دڵنیایی نابێت لە ١٥ ملیار دینار کەمتر بێت.

هەر کەس و دامەزراوەیەک دەتوانێت بەشداری لە کۆمپانیایەکی دڵنیاییدا بکات، خۆی یان ئۆتۆمبێلەکەی یان خانوو و پڕۆژەکەی، لە کەرتی دڵنیاییدا تۆمار بکات و بەشدارییەکەش ئارەزوومەندانەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...