هه‌واڵ

بانکی بازرگانیی عێراق خرایە سەر پڕۆژەی “هەژماری من”

بانکی بازرگانیی عێراق لە چوارچێوەی بانکە هاوبەشەکانی پڕۆژەی “هەژماری من” زیاد کرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دوابەدوای ڕاگەیاندنی بەشداریکردنی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) لە پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ناوی بانکەکە وەک یەکێک لە هاوبەشەکانی پڕۆژەی “هەژماری من” خرایە سەر ماڵپەڕی فەرمی پڕۆژەکە.

پێشتر حەوت بانک بەشدارییان لە پڕۆژەی “هەژماری من”دا کردووە. بانکی بازرگانیی عێراق وەک بانکێکی حکوومیی عێراقی، ڕایگەیاندووە، بەشداری لە پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام لە چوارچێوەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق کە جەخت لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە لەلایەن بانکە فیدڕاڵییەکان دەکاتەوە.

پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی “هەژماری من”ی ڕاگەیاندووە و پێداگیری لەسەر بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لەڕێگەی بانکە هاوبەشەکانی ئەو پڕۆژەیە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، کە بانکی بازرگانیی عێراق بەشداری لە پڕۆژەی “هەژماری من”دا دەکات، بەڵام بانکەکە لە ڕاگەیەندراوی خۆیدا، کە هەر ئەمڕۆ چوارشەم بڵاویکردەوە، تەنیا جەخت لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بەبێ هیچ ئاماژەدانێک بە هاوبەشیکردن لە پڕۆژەی “هەژماری من”دا.

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، تەنیا ئاماژە بە بەشداریکردنی بانکەکە لە پڕۆسەی “بەبانکیکردن”ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام ئاماژە بە هاوبەشیکردنی لە پڕۆژەی “هەژماری من” نەکراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...