هه‌واڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای ناوی سێ یەکەمەکان دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە زانکۆ حکوومییەکان دەکات ناوی سێ یەکەمەکان بۆ ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٣ بۆ وەزارەتەکە بنێرن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەمەبەستی چارەسەرکردنی بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە نووسراوێکی فەرمی لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، لە ئاڕاستەی گشت زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، داوا دەکات ناوی سێ یەکەمەکانی ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٣ لەسەر ئاستی بەش لە کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆ وەزارەتەکە بنێرن.

بەگوێرەی نووسراوەکە، ڕۆژی یەکشەم، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤، بۆ هەمان مەبەست، کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە بەشداری بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆ حکوومییەکان بەڕێوەدەچێت.

دوای ساڵانێک، هێشتا پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...